ناس کورد-
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە سەرەڕای ئەوەی لەمساڵدا بەغدا تەنیا دوو مانگ 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام حکوومەتی هەرێم لە ڕاییکردنی کارەکان و دابینکردنی مووچە نەوەستاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جـوتیار عـادل، گوتەبێژی حکـوومەتی هـەرێمی کوردسـتان لە میدیای فەرمیی پارتی (10ی ئەیلولی 2022) ڕایگه‌یاند، لە كابینه‌ی نۆیه‌م یاسای چاكسازی ده‌ركرا، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و بكه‌ین، هه‌روه‌ها توانیمان هه‌نگاوی باش بنێین و سه‌قامگیری ئه‌منی چارە بکەین.
ڕاشیگەیاند: هەر لەم کابینەیەدا توانرا پرسی مووچە چاره‌سه‌ر بكرێت، توانیمان به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان زاڵ بین، له هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵمان داوه سه‌قامگیری بۆ خه‌ڵكی كوردستان مسۆگه‌ر بكه‌ین، به‌پێی توانای حكوەمه‌ت .
جوتیار عادل هەروەها گوتی: ئەو پڕۆژانەی وه‌ستابوون، ده‌ستیان پێ کراوەتەوە، هاوکات پڕۆژه‌ی نوێش لە چه‌ندین بوار كاری له‌سه‌ر كراوه.
گوتەبێژی حکوومەت جەختیشی کردەوە کە هه‌نگاوه‌كانمان لە کابیەنی نۆیەم، به‌و ئاراسته‌یه کە ئاینده‌ی نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
جوتیار عادل باسی لەوە کرد کە كابینه‌ی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستپێشخه‌ر بووه لە پرسی شه‌فافیه‌ت، هه‌ر لەسه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تونراوه به‌شی به‌رچاوی ئاڵنگاریه‌كان تێپه‌ڕێنین.
گوتەبێژی حکوومەت دووپاتی دەکاتەوە کە حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووه بۆ دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵ به مه‌ركه‌زییه‌ت مامه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌رێم دەکرێت و له پرسی فیدراڵی نه‌گه‌یشتوون.
هەروەها گوتی: ئه‌مساڵ ته‌نها 2 مانگ 200 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم نێردراوە، به‌ڵام حكوومه‌ت له ڕاییكردنی كاره‌كان و دابینكردنی مووچه نه‌وه‌ستاوه.
گوتیشی: خه‌ڵكانێک هه‌ن به سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و كابینه‌یه نیگه‌رانن، به‌ڵام ئێمه له سه‌ر ڕێره‌وی ڕاستی خۆمان به‌رده‌وامین.
گوتەبێژی حکوومەت سەبارەت بە دۆخی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە زۆر كه‌س له به‌غدا هێشتا باوه‌ڕی به دیموكراسی و فیدراڵیزم نییه.