گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بۆچی؟

’’مەترسییەکی کوشندە لە ماڵەکەتدا هەیە’’ ئەگەر بۆنی خەیارت کرد

2022.09.10 - 17:14
App store icon Play store icon Play store icon
’’مەترسییەکی کوشندە لە ماڵەکەتدا هەیە’’ ئەگەر بۆنی خەیارت کرد

ناس كورد-

لەوانەیە زۆرجار بوونی بۆنی ناخۆش لە دەوروبەرت بێزارت بکات، بەڵام هەندێک کات دەبێتەهۆی ڕزگارکردنی ژیانت، بۆ بنمونە بۆنی سووتانی خۆراک پێش ئەوەی بە تەواوی ئاگربکەوێتەوە، یاخود بۆنی غاز پێش ئەوەی بتەقێتەوە.. ئەى ئەگەر لە ماڵەوە بۆنی خەیارێک بکەیت؟!

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی “بۆبی بۆنز” لە ڕاپۆرتێکدا (10ی ئەیلولی 2022) ڕایگەیاند، ئەگەر لە ماڵەوە بۆنی خەیار هات، لە کاتێکدا نە کەس لەتی کردووە و نە کەس خواردوویەتی، ڕەنگە مانای ئەوە بێت کە مارێکی ژەهراوی لە ماڵەکەتدا هەیە.

 

ماڵپەڕەکە ڕوونیکردووەتەوە کە "هەرکاتێک بۆنی خەیار هات لە ماڵەکەتدا ڕەنگە ئاژەڵێکی کوشندەی تێدا بگەڕێت، وەک مارە ژەهراوییەکان".


هۆکاری ئەم بۆنەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕژێنانەی لە بنی کلکی مارەکەدا هەن، هەروەها ئەگەر تێکەڵ بە پیسایی مارەکە بێت، بۆنەکەش دەتوانێت توندتر بێت، چونکە کاتێک مارەکە دەترسێت، بۆنێکی هاوشێوەی خەیار بەردەداتەوە وەک میکانیزمێکی بەرگری.