کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-ئەنجومەنى ناوەندی یەکێتى ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەمزوانە بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە نەدات ئەوا "ئەنجومەنی ناوەندی ناچار دەکەن ئەو بڕیارە گرنگ و چارەنوسساز و مێژووییە بدات."
لە ڕاگەیەنراوەکەیدا، ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتى دەڵێت، "بەستنی کۆنگرە لە کۆتایی ئەمساڵدا بووە پێداویستیەکی گرنگ و هەنوکەیی بۆ یەکێتی." . دەشڵێت، "وەک ئەنجومەنی ناوەندی هەوڵ و فشارەکانمان بەردەوامە بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا و پێویستە بە گیانێکی هەڤاڵانەوە هەموومان بەرەو بەستنی کۆنگرە هەنگاو بنێین." هاوکات داواش لە ئەنجومەنى سەرکردایەتی دەکات "لە کۆبونەوەی داهاتوویدا بڕیار لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە بدات چونکە هیچ لەمپەر و بەربەستێک لە بەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە نەماوە."