ناس کورد-
سەربازێکی کوردی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی موحەڕەم ئەشرەفی، بەهۆی کێشەیەکەوە لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، موحەڕڕەم ئەشرەفی، سەربازی هێزی ئینتزامی بووە و لە یەکێک لە بنکە نیزامییەمانی شارۆچکەی چایپارەی ئورمیە سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بووە و لە کاتێکدا کوژراوە کە تەنیا 40 ڕۆژی مابوو خزمەتە زۆرەملێی سەربازی خۆی تەواو بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "فەرماندەکەی موحەڕەم لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی کێشەی مەزهەبییەوە چەند جار لەگەڵ موحەڕەم شەڕی کردووە و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیشی لێکردووە."
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دەزگا ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەشرەفییان وتووە کە کوشتنی کوڕەکەیان بە ئەنقەست نەبووە و هەڕەشەیان لێ کردوون کە ئەو بڵاونەکەنەوە.