ناس کورد-
بەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوتی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و نزیکدەبێتەوە لە 93 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 10-9-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 4% بەرزبووەوە و گەیشتە 92 دۆلار و 85 سەنت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 86 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەهەمان ڕێژە بەرزبووەتەوە.