ناس کورد-
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ھەژمارکردنی بروانامەی خوێندن بۆ ئەفسەرانی سەر بە دەزگاکە و خەرجکردنی دەرماڵەیەک بۆیان فەرمانێکی دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی فەرمانێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە لە مانگی (7)ی ئەمساڵ دەرکراوە، ھەر ئەفسەر و کارمەندێکی سەر بەو دەزگایە لە بەیانیان بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بخوێنێت، پێویستە مۆڵەتی خوێندن وەربگرێت، ئەگەر مۆڵەتی وەرنەگرت دەبێت ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێک بێت و مووچەی سالانی کاتی خوێندنی لێ وەربگیرێتەوە.
لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە، کارمەندان و پاسەوانانی لای بەرپرسەکانیش دەگرێتەوە، چونکە بەگوێرەی بڕیارەکە، " ناکرێت بە ببانوی دەوام نەکردن لای بەرپرسەکان بەبێ مۆڵەت بخوێنن."
هەر بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەوانەی لەپێش رێنمایی ٣٦٢ی بەرواری ٢٠٢١/١/١٣ ئەنجومەنی ئاسایش کە خوێندویانە لەھەر پسپۆرییەک بێت بروانامەیان بۆ پەسەند بکرێت و دەرمالەیان بۆ خەرج بکرێت.
ئەوەش هاتووە، "ئەوانەی لە دوای ٢٠٢١/١/١٣ دەستیان کردوە بە خوێندن یان دەیانەوێ بخوێنن سەرجەم برگەکانی ئەم فەرمانەیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت."