گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دوو بارستەهەوای سارد هەرێمی کوردستان دەگرنەوە و کەشوهەوا دەگۆڕێت

2022.09.09 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بارستەهەوای سارد هەرێمی کوردستان دەگرنەوە و کەشوهەوا دەگۆڕێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لەم مانگەدا دوو بارستە هەوای سارد ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی هەرێم (هەینی 9-9-2022) ڕایگەیاند، "جگە لەو بارستە ھەوا ساردەی پێشبینی دەکرێت ناوەراستی مانگ ناوچەکانمان بگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزێت، ئەگەر ھەیە 10 رۆژی کۆتایی ئەم مانگە بارستە ھەوایەکی ساردی دیکە لە ناوچە جەمسەرییەکانەوە کاریگەری بکاتەوە سەر کەشی ناوچەکانمان کە ئەمەش قۆناغێکی باشتر دەبێت لەنزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە تەواوی ناوچەی وڵاتانی تورکیا و عێراق و سوریا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "مانگی داهاتووش بەپێی چاودێرییە سەرەتاییەکان تا ناوەراستی مانگەکە تێکرای پلەکانی گەرما لە ئاستێکی ئاساییدا دەمێنێتەوە لەگەڵ ئەگەری بەردەوامبوونی ھاتنە خوارەوەی ھەوای سارد بۆ ناوچەکانمان."