ناس کورد-
ئاسایشی گەرمیان لەسەر هەڕەشەکردن لە کچێک لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵاتییەکانەوە، کەسێکی دەستگیرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان (هەینی 9-9-2022) ڕایگەیاند، "تاوانبار (ح.ب.ع) دوای ئەوەی لەڕێگەی فەیسبووکەوە هەڕەشەی لە کچێک کردبوو، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بەشی ئایتی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە کرا و بە مادەی (٢ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەئەلکترۆنیەکان )لەلایەن بەشی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بڕیاری دەستیگرکردنی بۆ دەرچوو."
ئاماژە بەوەشکراوە، "پاش دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناو تۆمەتبار لە ئێستادا ڕاگیراوە."