کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بانكى ناوه‌ندى ئێرانى ئاشكرایکرد، فرۆشتنى نه‌وتى وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ختى به‌رده‌وامه و سه‌ره‌ڕاى گه‌مارۆكانى ئه‌مریكاش نه‌گه‌یشتووه‌ته خاڵى سفر. له دیدارێكى میدیاییدا، عه‌بدولناسر هیمه‌تى، به‌رێوه‌به‌رى گشتى بانكى ناوه‌ندى ئێران ڕایگه‌یاند، "سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا به‌ڵام هێشتا فرۆشتنى نه‌وتى ئێران نه‌گه‌یشتووه‌ته خاڵى سفر." . به‌رێوه‌به‌رى بانكى ناوه‌ندێ ئێران وتیشی، پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى ئێران به‌رده‌وامه و له قۆناغى تهنگهتاوىیش ده‌رده‌چێت و به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگایه‌كى جیاوازتر بۆ فرۆشتنى نه‌وته‌كه‌یان، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوكارهكانیشیان له هه‌وڵدان و ئومێدیان به‌سه‌ركه‌وتنى هه‌وڵه‌كانیان هه‌یە بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌قلیدى بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه زیاتر له‌دوو مانگه دواى گرژبونهوهى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێران و ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه گه‌مارۆیه‌كى توند خراوه‌ته سه‌ر فرۆشتنى نه‌وتى ئێران به‌وڵاتانى جیهان.