گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئێران گەشتکردنی بەڕێگەی وشکانی لەگەڵ عێراق ڕاگرت

2022.09.09 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران گەشتکردنی بەڕێگەی وشکانی لەگەڵ عێراق ڕاگرت

ناس کورد-

 

بەهۆی بارودۆخی خراپی زیارەتکاران، ئێران بڕیاری دا گەشتکردنی زیارەتکاران لە رێگەی سنوورە وشکانییەکانیان بۆ عێراق ڕابگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەجید میرئەحمەدی، سەرۆکی دەستەی ناوەندیی ڕەوانەکردنی زیارەتکارانی ئێران (هەینی 9-9-2022) ڕایگەیاند، "زیارەتکاران دوای پەڕینەوەیان لە سنوورەکانی ئێران توشی گرفتی زۆر دەبن و عێراق توانای گواستنەوەی ئەو هەموو زیارەتکارەی نییە، بۆیە گەشتکردنی زیارەتکارانمان بەرێگەی وشکانی ڕاگرتووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەگەر بتوانین  تاوەکو 48 کاژێری دیکە کێشەی گواستنەوە و خزمەتگوزاری چارەسەر بکەین، پێداچوونەوە بە بڕیارەکەماندا دەکەین." 

 

بەوتەی ئەو بەرپرسەی ئێران، کرێی گواستنەوە لە سنوورەکانی عێراقەوە بەرەو کەربەلا و نەجەف چەند هێندە بەرزبووەتەوە، جگە لەوەی زیارەتکاران کێشەی کەمیی خزمەتگوزارییان هەیە.