ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار لە ئەزمونی حوکمڕانی هەریم نرخی دەرمان یەکدەخرێت و بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی دەخرێتە بازاڕەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا (هەینی 9-9-2022) ڕایگەیاند، "بۆ یەکەمین جار لە ئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی دەرمان یەک دەخرێت و بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی دەخرێتە بازاڕ وەک وڵاتانی پێشکەوتوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت".