ناس کورد-
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەھۆی دابینکردنی چەک بۆ ڕووسیا، بەمنزیکانە واشنتن سزای نوێ بەسەر سوپای پاسداران و ژمارەیەک کۆمپانیای ئێرانیدا دەسەپێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت، "بەهۆی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا، سزای نوێ بەسەر سوپای پاسداراندا دەسەپێنن کە واشنتن خستوویەتیە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، سزاکان سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە کە تێوەگلاون لە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و ئەو کۆمپانیایەش کە فڕۆکەکانی بۆ ڕووسیا گواستووەتەوە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا جەختیشی کردووەتەوە، ئەمریکا سورە لەسەر جێبەجێکردنی ھەموو ئەو سزایانەی کە بە سەر روسیادا سەپاندوویەتی و بەسەر ئێرانیشدا دەیسەپێنێت بەهۆی ھاوکاریکردنی لە شەڕی دژ بە ئۆکراین.