ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە جارێکی دیکە فۆڕمی دامەزراندنی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە کارا کردەوە و ئەو کەسانەی مافی پڕکردنەوەیان هەیە دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-9-2022، فۆرمی كاندیدكراوان بۆ دامەزراندنی میلاكی پێویستی تەندروستی هەڵەبجە کارا کرا و خوازیاران دەتوانن لەماوەی سێ ڕۆژدا پڕی بکەنەوە.
پێشتر ئەو پرۆسەیە بەڕێوەچوو و ژمارەیەک کەسیش دامەزرێنرا، بەڵام بەهۆی گومانی ناشەفاف بوون، پرۆسەکە هەڵوەشایەوە و جارێکی دیکە خوازیاران فۆڕم پڕدەکەنەوە.
بۆ پڕکردنەوە فۆڕم کلیک لێرە بکە