ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند، چەندین کەیسی بەھەدەردان و گەندەڵی لەموچەی خانەنشینان ئاشکراکراوە و دەڵیت، خانەنشین هەبووە لەدوای مردنی مووچەکەی لەلایەن خەڵکی نەناسراوەوە وەرگیراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیای فەرمیی یەکێتیی لە زاری سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی (پێنجشەممە 8-9-2022) بڵاویکردووەتەوە، " لەئەنجامی جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی ئەلکترۆنی چەندین کەیسی بەھەدەردان و گەندەڵی لەموچەی خانەنشینان ھەبووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەشێکیان ئەو خانەنشینانەن کە ساڵانێکە کۆچی دواییانکردوە و وارسیان نەبووە و موچەکانیان لەلایەن خەڵکی نەناسراوەوە وەرگیراوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بۆ ئەو مەبەستە ڕێوشوێنی یاسایی دەگیرێتەبەر و لەمەودواش بەھۆی سیستەمە نوێکەوە ئەو دیاردە نامێنێت و بنەبڕ دەکرێت."