ناس کورد-
وەزیرى کارەباى هەرێم شەش بڕیارى دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەتە بە زیادکردنى بەرهەمهێنانى کارەبا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى کارەبا (8-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێری کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەکانی کارەبای هەولێر کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت.
- هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچیەکان فراوان دەکرێت.
- جەخت لەسەر وەرگرتنی نرخی کارەبا کرایەوە.
- کار بۆ کەمکردنەوە و چارەسەری بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەکرێت.
- دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت.
- دەوامی دوای نیوەڕوان تا کاتژمێر 5:00 ئێوارە بۆ بەشی فرۆشتنی وزە دەکرێتەوە.