گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەولێر

دوو خوشک لەسەر سەربڕینى دایک و برایەکیان دەستگیرکران

2022.09.08 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
دوو خوشک لەسەر سەربڕینى دایک و برایەکیان دەستگیرکران

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى دوو خوشکى لەهەولێر راگەیاند بەتۆمەتى سەربڕینى دایک و برایەکیان لەتکریت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى ناوخۆ (8-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، رۆژی 9/04/2022 بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی سەڵاحەدین لە بوونی رووداوێكی كوشتن لە شاری تكریت/ناحیەی شێشین ئاگاداركرایەوە و دوو تەرمیان لە ماڵێکدا دۆزیەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوو تەرمەکە (ف.ک.م.) و (تا. ن.) و چوار ڕۆژ پێش دۆزینەوەیان بە چەقۆ کوژرابوون، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە کامێراکان، تێبینی ئەوە کرا کە دوو کچ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ماڵەکەیان بەجێهێشتووە، 

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، دوو کچەکە بەناوەکانى (ع.س.ی) و (م.و.س.) دواى رووداوەکە بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵاتبوون بو هاوکارى لەگەڵ ئاسایشى هەولێر لەکاتى هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە تورکیا دەستگیرکران.

 

هاوکات سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى راگەیاند، دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ دەستگیرکردنی ئەو دوو خوشکە کرد، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری تکریت دایک و برایەکی خۆیانیان سەربڕیبوو، هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بە هاوکاری ئاسایشی پارێزگای دهۆک توانیان هەردوو تاوانبارەکە لەو پارێزگایە دەستگیر بکەن.

 

یەکێک لەو دوو خوشەکە دەڵێت "لەگەڵ خوشکەکەم لە چێشخانەی ماڵەوە نانمان دەخوارد، خوشکەکەم بە پلایس لەسەری دایکمی دا و پێی گوت، ئەمڕۆ تۆ لەژێر دەستی من تەواو دەبیت، دواتر براکەشم هات گوتمان هەردووکیان تەواو دەکەین".