گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیارى

پێنج تۆمه‌تبار لەسلێمانى ده‌ستگیركران

2022.09.08 - 13:25
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج تۆمه‌تبار لەسلێمانى ده‌ستگیركران

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى پێنج تۆمەتبارى بەتۆمەتى دزیکردن راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (8-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، له‌چه‌ند چالاكییه‌كدا مەفرەزەکانی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی‌ پێنج تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

له‌چه‌ند چالاكییه‌كدا مەفرەزەکانی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی‌ پێنج تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.

 

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری سكاڵای تۆمار كرد كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دزی لێكراوە، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

 

تۆمەتبار دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌شكاندنی‌ جامی ئۆتۆمبێلی سكاڵاكارو بڕی دوو ملیۆن دیناری بردووە.

 

لەئێستادا تۆمەتبار (س، ش، ع لەدایكبووی 1992) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

 

لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە پێنج تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.

 

لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (س، ر، ش)  لەدایكبووی 1985 و (ئ، ج، م)   لەدایكبووی 1994 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان.

 

هه‌روه‌ها لەچالاكییەكی ترداو لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك كە دزی لەماڵەكانیان كرابوو، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد به‌ناوه‌كانی‌ (ش، ر، خ) لەدایكبووی 2001 و (م، م، س) لەدایكبووی 1983 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

 

May be an image of 2 people, people standing and indoorMay be an image of 2 people, people standing and indoorMay be an image of 1 person and standing