گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى شەش ڕۆژ بێهۆشى

ئەو ژنەى بۆ دەربازبوون لە دەستدرێژیى لەماڵێکەوە خۆى فڕێدایە خوارەوە گیانى لەدەستدا

2022.09.08 - 12:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو ژنەى بۆ دەربازبوون لە دەستدرێژیى لەماڵێکەوە خۆى فڕێدایە خوارەوە گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

شلێر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ کە مەبەستی دەربازبوون لە دەستدرێژیی کەسێک خۆی لە خانوویەک فڕی دایەوە خوارەوە و بەهۆیەوە بێهۆش بوو، دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەسەر پێگەى خۆى بڵاویکردەوە، شلێر ڕەسووڵی کاتژمێری ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە (٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن (گ.ق) خەڵکی گوندی گۆشخانی و دانیشتووی مەریوان بە بیانووى نەخۆش بوونی هاوژینەکەی و یارمەتیدانی چووەتە ماڵیان.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەڵام کاتێک شلێر دەچێتە ماڵی ناوبراو دەبینێت کە هاوژینەکەی لە ماڵ نییە و پیاوەکەى دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەری. هەر بۆیەش شلێر خۆی لە دەلاقەی نهۆمی دووەمەوە بیناکەوە فڕێ دەداتە خوارەوە.

 

شلێر ڕەسووڵی کە دایکى دوو منداڵە خەڵکی گوندی چەشمیەری سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان و هاوسەرەکەی لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بووە. 

 

(گ.ق) هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستاش دەستبەسەرە.

 

سەرچاوەکانی هەنگاو بە پشتبەستن بە قسەی خەڵکی مەریوان ڕایانگەیاندووە کە (گ.ق) لە ساڵانی ڕابردوودا هاوکاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران کردووە و پەیوەندی هەبووە لەگەڵیان و چەندین جاریش بە هۆی دزی، دەمەقاڵێ، چەقۆ کێشان، دەستبەسەر و هەر بە هۆی ئەو پەیوەندییانەوە خێرا ئازاد کراوە.