ناس کورد-
تورکیا بڕیارەکانى ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی كۆمكاری وڵاتانى عەرەبی ڕەتکردەوە لەناویاندا ئیدانەکردنى پێشێلکردنى سەروەرى خاکى عێراق لەلایەن سوپاى ئەو وڵاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "لە 158هەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی، جارێكی دیكە، شاهیدی بڕیار و تۆمەتی بێ بنەما بووین دژ بە وڵاتەكەمان، ئێمە بە تەواوی ئەو بڕیار و لێدوانانە رەتدەكەینەوە".
جەختیشیکردووەتەوە، ئەم بڕیارانە "لەژێر کاریگەری هەندێک بەرژەوەندی تاکی تەسک و کورتخایەن وەرگیراون و دەبێتە هۆى ئەوەى کۆمکاری عەرەبی بێبەش بکات لە بەشدارییەکی بەرجەستە و بنیاتنەر و بەردەوام لە چارەسەرکردنى کێشە هەرێمایەتییەکان".
سکرتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی رۆژى سێشه‌ممه دووپاتی کردبووه‌وه که 4 وڵات هه‌ن که تێبینیان له‌باره‌ی بڕیاره‌کانی کۆمکارى عەرەبی هەیە سه‌باره‌ت به "ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا" له کاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دووپاتی کردەوە "ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان لە دژی ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، لە چوارچێوەی بنەما و ڕێساکانی یاسای نێودەوڵەتیدا".
وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه " به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر تیرۆری جوداخواز گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، له رووی پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كڕیزی سیاسی وڵاتانی ناوچه‌كه".
لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی دەربڕى، بەئامانجى جێگیرکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە.
لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبیدا هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی راگەیەنرا دژى "پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا و ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی".