گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆینت تو پۆینت

پێشنیازێکى نوێ بۆ دانانى کامێراى تیژڕەویی دەکرێت

2022.09.08 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازێکى نوێ بۆ دانانى کامێراى تیژڕەویی دەکرێت

ناس کورد-

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک پێشنیاز دەکات کامێرای جێگیر (پۆینت تو پۆینت) لەلایەن وەزارەتى ناوخۆوە سەرپەرشتى بکرێت و لە کۆمپانیا بسەنرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەهیم عەبدوڵا (8-9-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت " تێبینیەکم هەیە لەسەر دانانی کامێرای جێگیر (پۆینت تو پۆینت)، من پێم باشە حکومەت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ سەرپەرشتی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت بگرێتە ئەستۆی خۆی".

 

وتیشى "ڕەنگە ئەوکات لەسەر هاوڵاتی ئەهوەنتر بێت و باشتر پێشوازی لەم سیستمە بکات، چونکە خەڵکی ئێمە هەر ئیشێک بە کۆمپانیا بدرێت و بکرێت پێی ئیستفزاز دەبێت".

 

فەهیم عەبدوڵا دەشڵێت "من لەگەڵ دانانی سنورێکم بۆ ئەو تیژڕەوییەی کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی چەندەها قوربانی لەسەرتاسەری کوردستاندا، لەگەڵ ئەوەشدا من هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نیم ئیستغلالی هاوڵاتی بکرێت یاخود ئەم مەسەلەیە بکرێتە بابەتێکی فشار لەسەر حسابی گیرفانی خەڵک، بەڵام دەبێت هەمووان پابەندی یاساکانی هاتوچۆ بین. "