ناس کورد-
حكومەتی خۆجێی ئەنبار سەبارەت بە بابەتی بڕیاری شانشینی سعودییە بۆ ڕێگەدان بە هاوڵاتیانى عێراق کە بەئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە عەمرە رونكردنەوە دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاوێژكاری پارێزگاری ئەنبار بۆ مەرزەكان سوعاد جاسم زێدان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند "بڕیاردراوە رێگە بە ئۆتۆمبێلی سالۆنی عێراقی بدرێت لە دەروازەی عەرعەرەوە بپەڕنەوە بۆ سعودیە، بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلە حەوت سەرنشینی و مۆدێلەكەی لە ساڵی 2013 بەرەو سەرەوە بێت".
پێشتر دەستەی حەج و عەمرە ڕایگەیاندبوو، یەكەم هاووڵاتی عێراقی لە ڕێگەی بەندەری عەرعەوە بە ئۆتۆمبێلی خۆی چووە ناو خاكی سعودیەوە دوای زیاتر لە 30 ساڵ.