ناس کورد-
ئەندامێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەنگاوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی دوای چلەى ئیمام حوسێن ئاشكرا كرد و دەڵێت پەرلەمان لە 20 ى مانگ کۆدەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عالیە نەسیف لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا (٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، وتی "شایستەى دەستووریمان هەیە، دادگاش ئاماژەی بەوەدا کە هەر دەسەڵاتێک، چ یاسادانان بێت یان جێبەجێکار، کاتێک ماوە دەستوورییەکان تێدەپەڕێنێت، شەرعیەت لەدەستدەدات".
وتیشى "سیناریۆی داهاتوو خۆى دەبینێتەوە لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی سەرۆک وەزیران دوای چلەى ئیمام حوسێن".
بەوتەى نەسیف "بانگهێشتکردنی ئەنجومەنی نوێنەران حەتمییە و پێویستی بە خواستى چوارچێوە و رەوتى سەدر هەیە، بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و گۆڕینی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان".
دەشڵێت "ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی داهاتووی خۆی ئەنجام دەدات، لە 20ی ئەیلوولی 2022، دوای چلەى ئیمام حوسێن و هەمووان ئامادە دەبن."