گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بژاردە

یەکەم هەڵوێست لە پارتییەوە لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى

2022.09.07 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێست لە پارتییەوە لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى

ناس کورد-

 

هۆشیار زێباری ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، دواى رەتکردنەوەى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە، لایەنەکان تەنها دوو بژاردەیان لەبەردەستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زێباری (٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دوای بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی، کە پرسەکەى یەکلایی نەکردەوە، سیاسەتمەداران بە کردەوە هیچ بژاردەیەکیان لەبەردەستدا نییە جگە لە گەڕانەوەى پەرلەمانتارانى رەوتى سەدری بۆ پەرلەمان بە زەمینەی یاسایی، کشانەوەى کاندیدى سەرۆک وەزیران لەلایەن چوارچێوەى هەماهەنگییەوە.

 

me_ga.php?id=41097

 

دادگای فیدڕاڵیی عێراق (7ی ئەیلولی 2022) داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ڕەتکردەوە.  

  

دەقی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق:     

1- ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوای هەڵبژاردنیان، تەنها نوێنەرایەتی خۆیان و لایەنە سیاسییەکانیان ناکەن، بەڵکو نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن، بۆیە پێویستە کار بۆ ئەوە بکەن کە بۆی هەڵبژێردراون، کە ئەمەش بەرژەوەندی خەڵکە.      

  

2- سەقامگیری پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا پێویستی بەوەیە هەمووان پابەندبن بە بڕگەكانی دەستوور و سەرپێچی نەکەن، هەروەها نابێت هیچ دەسەڵاتێك بەردەوام بێت لە تێپەڕاندنی ماوە دەستوورییەكان تا كاتێكی نادیار، چونكە ئەمە پێشێلكردنی دەستوور و رووخاندنی تەواوی پرۆسەی سیاسی و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیان.      

  

3- سزای پەرلەمان لەكاتی جێبەجێنەكردنی ئەركی دەستورییانەی خۆی هەڵوەشاندنەوەیەتی لەكاتی هەبوونی پاساودا.      

  

4- دەستووری كۆماری عێراق کە ساڵی 2005 نوسراوە میكانیزمی دەستووری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە پێی بڕگەكانی ماددەی (64/یەکەم)ی داڕشتووە.      

  

5- دەسەڵاتی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی بە ماددەی (93)ی دەستوور و ماددەی (4)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی سنووردارە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناگرێتەوە.      

  

6- دەستووری كۆماری عێراق كەمتەرخەمی نەكردووە لە ڕێكخستنی بڕگەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەربۆیە هیچ بوارێك نییە بۆ جێبەجێكردنی تیۆری نەهێشتنی دەستوور.