ناس کورد-
کۆمپانیاى ئەپڵ بەفەرمى پەردەى لەسەر ئایفۆن 14 لادا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەکێک لە دیارترین تایبەتمەندییەکانى ئایفۆنە نوێیەکە بەردەستبوونی پەیوەندییە بە مانگی دەستکردەوە لە حاڵەتی لەناکاودا، لەکاتى نەبوونى هێڵ یان تۆڕێکی “وای فای”.
لە ئاستی کامێراکەدا، ئایفۆنە نوێیەکە ڕوونییەکەی لە 12 مێگاپێکسڵ دەهێڵێتەوە، بەڵام “ئەپڵ” ڕایگەیاندووە کە هەستەوەرێکی گەورەتری لە عەدەسەی سەرەکی داناوە و پێشکەوتنی کردووە لەو عەدەسەی کە بۆ گرتنی سێڵفی بەکارهاتووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها مۆبایلەکە لە ڕووناکییەکی کەمدا باشتر وێنە دەگرێت، لەگەڵ باشترکردنی کوالێتی ڤیدیۆ و توانای تۆمارکردنی بە فۆرماتێکی جێگیرتر.
And we’re off. Tune in now for a special #AppleEvent
— Apple (@Apple) September 7, 2022