گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

لێدوانێک لە حکومەتى هەرێمەوە لەسەر قسەکانى قوباد تاڵەبانى لەبارەى فرۆشتنى نەوت

2022.09.07 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە حکومەتى هەرێمەوە لەسەر قسەکانى قوباد تاڵەبانى لەبارەى فرۆشتنى نەوت

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، حکومەت کۆکە لەسەر ئەوەى رادەستکردنى نەوت جیاوازە لە فرۆشتنى و مەبەستى قوباد تاڵەبانى ئەوە نەبووە کە هەرێم رازى بووە دۆسیەکە رادەستى بەغدا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم (7-9-2022) لەبارەى ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و گاز و بودجە ڕایگەیاند، کێشەیان لەگەڵ ئەوەدا نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵكو کێشەی ئەوان گەرەنتیکردنی بودجە، شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە. 

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم (7-9-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەبارەى قسەکانى قوباد تاڵەبانییەوە وتى "ئەوەى کە قوباد تاڵەبانى باسیکرد ماناى رازیبوون بە رادەستکردنى نەوت نییە".

 

وتیشى "ئێمە لەحکومەتى هەرێم کۆکین لەسەر ئەوەى رادەستکردنى نەوت جیاوازە لە فرۆشتنى، رادەستکردن واتە کۆى دۆسیەى نەوت رادەستبکرێت".

 

جوتیار عادل جەختیکردەوە، رادەستکردنى دۆسیەى نەوت لە دەسەڵاتى حکومەتدا نییە بەڵکو لە دەسەڵاتى خەڵکى هەرێمى کوردستاندایە.