گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەنەخۆشخانە چى وت؟

لە کەلار ژنێکی 22 ساڵ بە سوتان گیانى لەدەستدا

2022.09.07 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
لە کەلار ژنێکی 22 ساڵ بە سوتان گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

لە قەزای کەلار ژنێکی تەمەن 22 ساڵ بە سوتان گیانى لەدەستدا، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت ژنەکە لە نەخۆشخانە وتویەتی خۆی سوتاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رزگار لەتیف، جێگری بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند "دوێنێ (٦ـی ئەیلول) ژنێک بە سوتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان کە رێژەی سوتاویەکەی ١٠٠٪ بو، ئێمە رەوانەی سلێمانیمان کرد".

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژنەکە  لە رێگەی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

 

هاوکات وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، عەلی جەمال قەدوری، وتى "ژنەکە خێزاندارە و سێ مانگە کێشە کەوتوەتە نێوان خۆی و هاوسەرەکەی".

 

وتیشی "لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە و لە نەخۆشخانە کاتێک وتە لە ژنەکە وەرگیراوە وتویەتی خۆی سوتاندوە".

 

ژنەکە ناوی (س. ج. م) تەمەن ٢٢ ساڵ، دانیشتوی گەڕەکی جوتیارانی  قەزای کەلار بووە.

 

بەپێی ئامارە فەرمیەکان، ئەمە چوارەم حاڵەتی خۆسوتانی ژنانە لەم ساڵدا لە گەرمیان تۆماردەکرێت.