گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن شکستی هێنا؟

ڕۆژنامەیەکی حزبوڵا: بەمشێوەیە سەدرییەکان ویستیان ناوچەی سەوزی بەغدا کۆنتڕۆڵبکەن

2022.09.07 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکی حزبوڵا: بەمشێوەیە سەدرییەکان ویستیان ناوچەی سەوزی بەغدا کۆنتڕۆڵبکەن

ناس کورد-

ڕۆژنامەی "الأخبار" کە نزیکە لە حزبوڵای لوبنانی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی خۆیەوە ڕەوتی سەدری بە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەی ناوچەی سەوزی بەغدا تۆمەتبار دەکات کە حکومەتی تێدایە، "بەڵام هەوڵەکە شکستی هێنا دوای ئەوەی هەڕەشە لە سەرکردەکانی ئەو ڕەوتە کرا کە ڕووبەڕووبوونەوە هیچ ئەنجامێکی باش بۆ سەردییەکان ناهێنێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی خۆیەوە دەڵێت، "شکستهێنانی سەدرییەکان لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەی سەوز و هەروەها نێوەندگیرییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان وای لە موقتەدا سەدر کرد بۆ ڕۆژی دواتر داوا لە لایەنگرانی بکات بکشێنەوە و سەرزەنیشتیشی کردن بەهۆی ئەوەی چەکیان هەڵگرتووە."

 

ڕۆژنامەكە دووپاتیكردەوە كە "دوای پەیامە گرنگەکەی سەدر بۆ کشانەوە لە سیاسەت، پلانی بنەڕەتیی ڕەوتی سەدری ئەوە بووە کە لایەنگرانی ناوچەی سەوز کۆنتڕۆڵ بکەن کە بارەگای سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتەکان و باڵیۆزخانەکانی تێدابووە."

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە "دوای پەیامی کشانەوەی سەدر، هەندێک لە سەرکردەکانی ڕەوتەکە رێنمایی لایەنگرانی خۆیان کردووە کە چەک هەڵبگرن، بەڵام نازانرێت ئاخۆ موقتەدا سەدر خۆی ئاگاداری ئەوە بووە یاخود نا، بەڵام ئەوە دڵنیایە کە سەرکردەکان بواریان داوە لە لایەنگرانیان پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا ئەنجام بدەن."

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتێک سەدر زانی کە ئەوان لەم کارەدا شکستیان هێناوە، فەرمانی پێکردن کە بکشێنەوە".

 

سەبارەت بە شکستی سەدرییەکان لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەی سەوز، ڕۆژنامەکە هۆکارەکانی گەڕاندەوە بۆ "بوونی بارەگایەکی حەشدی شەعبی تێیدا سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی، عەبدولعەزیز ئەلمحەمەداوی (ئەبو فەداک)ی تێدایە، بۆیە سەدر ترساوە لە پێکدادانێکی گەورە لەگەڵ حەشددا، کە نە لە ڕووی سیاسییەوە نە لە ڕووی سەربازییەوە سەرکەوتوو نەدەهاتە دەرەوە."

 

هەروەها "چەند لایەنێک دەستێوەردانیان کرد، لەوانە ئێران و حزبوڵا، کە بەپێی هەندێک زانیاری چەند نێردراوێکیان ناردووە بۆ لای سەدر بۆ ئەوەی ڕازی بکەن هێرشی ڕەوتەکە بوەستێت."