گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

وەزیرى گواستنەوەى هەرێم لە تیک تۆکەوە دەرکەوت و باسى داخستنى دەکات

2022.09.06 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى گواستنەوەى هەرێم لە تیک تۆکەوە دەرکەوت و باسى داخستنى دەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم رایگەیاند، راگرتنى تیک تۆک تاوتوێ دەکەن ئەگەر بەفەرمى داواکەیان ئاڕاستە بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئانۆ جەوهەر لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەمڕۆ هەژمارێکى تیک تۆکى دروستکردووە، ئەوەش دواى ئەوەى چەند پەرلەمانتارێک داواى داخستنى ئەو تۆڕەیان کردووە، بەڵام هێشتا داواکەیان پێنەگەیشتووە.

 

وتیشى ئەگەر داواکەیان پێبگات ئاڕاستەى بەشى یاسا و پۆستە و گەیاندنى دەکەن.

 

ئانۆ جەوهەر دەشڵێت، تیک تۆک سەکۆیەکە و تایەتمەندى خۆى هەیە و ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن و بەفەرمى موخاتابەى تیک تۆکیان کردووە لەو بارەیەوە و هەر بابەتێک کە بیانەوێت دەتوانن رایبگرن، بەڵام رەنگە نەتوانن بەتەواوى دایبخەن.