ناس کورد-
دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک و ژمارەیەک بەڕێوەبەری دیکە دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک فەرمانی بانگهێشتکردنی دەرکردووە بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک و بەڕێوەبەرانی بەشی پلاندانانی پەروەردەیی وسەرپەرشتیاری پەروەردەیی، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فەرمى عێراق.
ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو تۆمەتبارانە ناوی چەند وانەبێژێکیان نەنووسیوە لەلیستی وانەبێژاندا، جگەلەوەش شایستەى دارایی بۆیان خەرجنەکردووە.
دەستەکە باسى لەوەشکردووە، دادگای کەرکوک فەرمانی بانگهێشتنی بۆ ئەو بەرپرسانە دەرکردووە بەپێی مادەی 331 ی سزادانی عێڕاقی ژمارە111 ی ساڵی 1969ی هەموارکراو.