گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆرپەلەی بێ تۆو و هێلکە..داهێنانى نوێی پزیشکى بۆ چارەسەری نەزۆکی

2022.09.06 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرپەلەی بێ تۆو و هێلکە..داهێنانى نوێی پزیشکى بۆ چارەسەری نەزۆکی

ناس کورد-

ئامادەکردنەوەی: م. ئارام محەمەد

 

توێژینەوەیەکی نوێى پزیشکى ئاشکرایکردووە، زانایان کۆرپەلەی مشکیان لەناو قاپێکدا دروستکردووە و دەتوانێت ڕۆژێک بێت یارمەتی ئەو خێزانانە بدات کە بەهیوای دووگیان بوونن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانایان دوای 10 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌، كۆرپه‌له‌یه‌كی دروستكراوی مشكیان دروستكردووه‌ كه‌ ده‌ستی كرد به‌ دروستكردنی ئه‌ندامه‌كان به‌بێ سپێرم و هێلكه‌، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ گۆڤاری "نه‌چه‌ر"دا بڵاوكرایه‌وه‌. تەنها پێویستی بە خانەی بنەڕەتی بوو(ستیم سێڵ).

 

خانە بنەڕەتییەکان خانەیەکی ناتایبەتین کە دەتوانرێت دەستکاری بکرێن و ببنە خانەی پێگەیشتوو کە ئەرکی تایبەتیان هەیە.

 

ماگدالینا زێرنیکا-گۆیتز، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، مامۆستای بایۆلۆجی-پەرەپێدانی شیردەرەکان و خانە بنەڕەتییەکان لە زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا دەڵێت "لە مۆدێلی کۆرپەلەی مشکەکەمان نەک تەنها مێشک بەڵکو لێدانی دڵ، هەموو ئەو پێکهاتانەی کە دەڕۆن بۆ پێکهێنانی جەستە گەشەیانکردووە".

 

وتیشى "باوەڕپێنەکراوە کە ئێمە گەیشتوینەتە ئەم ئاستە. ئەمە ساڵانێکە خەونی کۆمەڵگاکەمان بووە، و بۆ ماوەی دە ساڵە جێگەی سەرنجی کارەکانمانە، دواجاریش ئەوەمان کرد".

 

ماریان برۆنر، مامۆستای بایۆلۆجی لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای کالیفۆرنیا لە پاسادینا (کە بەشدار نەبووە لە توێژینەوەکەد) دەڵێت، ئەم توێژینەوەیە پێشکەوتنێکی سەرنجڕاکێشە و ڕووبەڕووی تەحەدایەک دەبێتەوە کە بۆزانایان دێتەپێش لەکاتی لێکۆڵینەوەی کۆرپەلەی شیردەرەکان لەناو منداڵداندا.

 

دەشڵێت "ئەمانە لە دەرەوەی دایک گەشە دەکەن و هەربۆیە دەتوانرێت بە ئاسانی قۆناغە گرنگەکانی گەشەکردنیان ببینرێت کە پێشتر دەستپێگەیشتنیان ئاسان نەبوو".

 

لاى خۆیەوە، زێرنیکا-گۆیتز وتی "توێژەران هیوادارن لە کۆرپەلەی مشکەوە بچنە سەر دروستکردنی مۆدێلی دووگیانی سروشتی مرۆڤ -- کە زۆربەیان لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا شکست دەهێنن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە سەیرکردنی کۆرپەلە لە تاقیگەیەکدا لەبری منداڵدان، زانایان دیدێکی باشتریان بۆ پرۆسەکە بەدەستدەهێنن بۆ ئەوەی بزانن بۆچی هەندێک لە دووگیانی ڕەنگە شکست بهێنن و چۆن ڕێگری لێبکەن.

جیانلوکا ئامادێی نووسەری توێژینەوەکە، توێژەری پۆست دکتۆرا لە زانکۆی کامبریج دەڵێت، بۆ ئێستا توێژەران تەنها توانیویانە بەدواداچوون بۆ نزیکەی هەشت ڕۆژ گەشەکردنی کۆرپەلە دروستکراوەکانی مشک بکەن، بەڵام پرۆسەکە بەرەو باشتر دەڕوات و لە ئێستاوە زۆر شت فێر دەبن .

 

بینۆیت برۆنۆ، بەڕێوەبەری پەیمانگای گلادستۆن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و لێکۆڵەری باڵای پەیمانگاکانی گلادستۆن دەڵێت، توێژینەوەکە مرۆڤ ناگرێتەوە و "پێویستە پلەیەکی بەرزی باشترکردن هەبێت بۆ ئەوەی ئەمە بەڕاستی بەسوود بێت". برۆنۆ بەشداری توێژینەوەکە نەبووە.

 

توێژەران بەکارهێنانی گرنگی بۆ داهاتوو لێ چاوەڕواندەکەن. 

 

زێرنیکا-گۆیتز وتی "دەتوانرێت دەستبەجێ پرۆسەکە بەکاربهێنرێت بۆ تاقیکردنەوەی دەرمانی نوێ. بەڵام لە درێژخایەندا، زانایان کارەکەیان لە کۆرپەلە دروستکراوەکانی مشکەوە بۆ مۆدێلی کۆرپەی مرۆڤ دەگوازنەوە، هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی ئەندامی دروستکراو بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە چاندن هەیە".

 

نووسەری توێژینەوەکە دەیڤید گلۆڤەر، پرۆفیسۆری توێژینەوە لە بواری بایۆلۆجی و ئەندازیاری بایۆلۆجی لە کالتێک دەڵێت "من ئەم کارە بە یەکەم نموونەی کاری لەم جۆرە دەبینم".

 

چۆن کردیان؟

بەپێی توێژینەوەکە لە منداڵداندا کۆرپەلە پێویستی بە سێ جۆر خانەی بنەڕەتییە: یەکێکیان دەبێتە شانەکانی لەش، یەکێکی تریان دەبێتە ئەو کیسەی کە کۆرپەلە تێیدا گەشە دەکات، سێیەمیان منداڵدان و دایک و کۆرپەلە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 

لە تاقیگەی زێرنیکا-گۆیتز، توێژەران سێ جۆرە خانە بنەڕەتییەکەیان(ستیم سێڵز) لە کۆرپەلە جیاکردەوە و لەناو دەفرێکدا چاندیان کە گۆشەی هەبێت بۆ ئەوەی خانەکان بەیەکەوە کۆبکاتەوە و هانی دروستبونی پەیوەندی بدات لە نێوانیاندا، ڕۆژ بە ڕۆژ توانیویانە ببینن کە چۆن گروپی خانەکان دروست دەبن بۆ پێکهاتەیەکی ئاڵۆزتر و ئاڵۆزتر.

 

زێرنیکا-گۆیتز وتی "کۆمەڵێک بەهای ئەخلاقی و یاسایی هەن کە دەبێت ڕەچاوبکرێن پێش ئەوەی بگوازینەوە بۆ کۆرپەلە دروستکراوەکانی مرۆڤ. لەگەڵ جیاوازی ئاڵۆزی نێوان کۆرپەلەی مشک و مرۆڤ، دەکرێت دەیان ساڵ بخایەنێت تا توێژەران بتوانن پرۆسەیەکی هاوشێوە بۆ مۆدێلی مرۆڤ ئەنجام بدەن".

 

بەڵام لەداهاتویەکی نزیکدا، ئەو زانیاریانەی لە مۆدێلەکانی مشکەکانەوە فێربوون دەتوانن یارمەتیدەر بن لە "چاککردنەوەی شانە و ئەندامە لەکارکەوتووەکان"، زێرنیکا-گۆیتز وایوت.

 

نهێنی ژیانی مرۆڤ

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەفتەکانی سەرەتای دوای پیتاندن کە لەم سێ خانە بنەڕەتییە جیاوازە پێکدێن بە شێوەیەکی کیمیایی و میکانیکی پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا دەبەستن بۆ ئەوەی کۆرپەلە بتوانێت بە باشی گەشە بکات.

 

زێرنیکا-گۆیتز کە هاوکات پرۆفیسۆری بایۆلۆجی و ئەندازیاری بایۆلۆجییە لە کۆمپانیای کالتێک دەڵێت "زۆرێک لە دووگیانی لە دەوروبەری ئەم کاتەدا شکست دەهێنێت، پێش ئەوەی زۆربەی ژنان (درک بەوە بکەن) کە دووگیانن. ئەم ماوەیە بناغەی هەموو ئەو شتانەی ترە کە لە دووگیانیدا بەدوای خۆیدا دێنێت، ئەگەر بە هەڵەدا بڕوات ئەوا دووگیانیەکە شکست دەهێنێت".

 

تا ئەم قۆناغە، کۆرپەلەیەک کە لە ڕێگەی پیتاندنی لەناو ئامێری پشکنیندا دروست دەبێت، پێشتر لە دایک و باوکدا چێنراوە، بۆیە زانایان توانای بینینیان سنوورداردەبێت بۆ چاودێریکردنی ئەو پرۆسانەی کە کۆرپەلە پێیدا تێدەپەڕێت، زێرنیکا-گۆیتز وادەڵێت.

 

وتیشى "ئەم قۆناغەی ژیانی مرۆڤ زۆر ناڕونە، بۆیە بۆ ئەوەی بتوانین بیبینین چۆن لە دەفرێکی تاقیگەدا ڕوودەدات -- پێویستە دەستمان بەم خانە بنەڕەتییە تاکەکەسیانە بگات، تاکو تێبگەین بۆچی زۆرێک لە دووگیانی شکست دەهێنن و چۆن ڕەنگە بتوانین ڕێگری لەوە بکەین."

 

 زێرنیکا-گۆیتز دەشڵێت "ئێمە سەیری ئەو پەیوەندییەمان کرد کرد کە دەبێت لەو کاتەدا لە نێوان جۆرە جیاوازەکانی خانەی بنەڕەتیدا ڕووبدات -- ئێمە نیشانمان داوە کە چۆن ڕوودەدات و چۆن دەتوانێت بە هەڵەدا بڕوات".