گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگەى کەرکوک - هەولێر دادەخرێت

2022.09.06 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێگەى کەرکوک - هەولێر دادەخرێت

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، ڕێگەى هەولێر - كەركوك بەهۆى کارى چاککردنەوە دادەخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست "ناس" كەوتووە (٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢)، ئاماژەی بەوەكردووە، "سبەی چوارشەممە، ٧/٩/٢٠٢٢ کاتژمێر ٥:٠٠ی سەرلەبەیانی، رێگای کەرکوک-هەولێر دادەخرێت بەهۆى پڕۆسەى چاککردنەوەوە".

 

دەشڵێت "داخستنەکە لەسەر ئەو ڕێگایە دەبێت کە لە شاری هەولێرەوە بەرەو کەرکوک دەڕوات، بە تایبەتی لە نزیک کۆلێژی کشتوکاڵەوە بۆ بارەگاى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان".

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسى لەوەشکردووە، تا چاککردنەوەى ڕێگاکە، شەقامەکە یەک ساید دەبێت.