کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) لە ڕاپۆرتێکیدا هۆشدارى داوە لەوەى داعش دووباره خه‌ریكى خۆڕێكخستنه‌وه و ده‌ركه‌وتنه له سوریا و له عێراقیش ده‌یه‌وێت تواناكانى به‌هێزتر بكاته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه‌ى پنتاگۆن دواى نزیكه‌ى شه‌ش مانگ دێت به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنى ته‌واوه‌تى به‌سه‌ر داعش و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شارى موسڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه، له‌هه‌مان ئه‌و كاته‌شدا كه عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعشدا ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به سه‌رپه‌رشتى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل توانیان شارى ڕه‌قه‌ى سوریا كه داعش كردبوویه پایته‌ختى خۆى كۆنترۆڵ بكات.
.
به‌ڵام له ڕاپۆرته‌كه‌ى پنتاگۆندا كه له‌لایه‌ن پشكێنه‌رى گشتى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراوه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه گه‌رچى داعش له‌سه‌ر زه‌مین خه‌لافه‌ته‌كه‌ى دۆڕاندووه به‌ڵام توانا سه‌ربازییه‌كانى له عێراقدا به‌هێز بووه و له چه‌ند مانگى داهاتوودا له سوریاش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕاپۆرته‌كه، داعش لاوازى هێزه ناوخۆیه‌كانى شارى موسڵ و چه‌ند شارێكى سوریاى قۆرخكردوه و سه‌رقاڵى خۆڕێكخستنه‌وه و به‌رده‌وامیدانه به چالاكیه‌كانى.

پنتاگۆن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، چالاكیه‌كانى داعش له‌ئێستادا درێژماوه نین و بریتین لە "لێی بدە و ڕاکە" یاخود بەرگرییکردن له‌و شوێنانه‌ى كه كۆنترۆڵیان كردووه‌ته‌وه.
پنتاگۆن جه‌ختی له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌ك كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر زارى ئه‌نتۆنێۆ گۆتێرێزی سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه باسكراوه كه له خوێندنه‌وه‌ى كۆتا ڕاپۆرت لەبارەى داعش، گۆتێرێز ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردبوو کە داعش 300 ملیۆن دۆلارى له‌به‌رده‌ستتدایه و ده‌توانێت "به‌و پاره‌یه پاڵپشتى كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانى له عێراق و سوریا و وڵاتانى تر بكات."
.
عێراق؛ بیابانه‌كانى سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ مه‌ترسى
.
پنتاگۆن باسی لە پرسێکی مه‌ترسیدارى داعشى له‌باره‌ى ستراتیژیه‌تى كاركردنى ئێستاى له سوریا و عێراق کردووە، له‌و شوێنانه‌ى کە داعش لەدەستی داون پڕوپاگەندە و ئاژاوەى تێدا بڵاوده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان نه‌توانن به كردارى كۆنترۆڵى بكه‌ن و هه‌وڵى چه‌سپاندنى ئارامى تێدا بده‌ن.
بیابانه‌كانى ناوچه‌ى ڕۆژئاواى عێراق و ناوچه چۆڵه‌وانیه‌كانى سوریا بونه‌ته بنكه‌ى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش بۆ هێرشكردن و جوڵاندنى شانه نوستووه‌كانیان.

ناوچه بیابانه‌كانى ڕۆژئاواى عێراق به‌رفراوانه و نزیكه‌ى 23%ی ڕووبه‌رى خاكى عێراق ده‌گرێته‌وه، واتا نزیكه‌ى چوار یه‌كى خاكه‌كه‌ى ده‌كات، هه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه خاڵى یه‌كگرتنى نێوان عێراق و سوریایه كه داعش ساڵى 2014 توانى ئه‌و هێڵە بسڕێته‌وه و به ئاسانى بیکاتە ڕێڕەوی هاتوچۆی خۆى له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا.
مانگێك پێش ئێستاش هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق ئه‌وه‌یان ڕایگه‌یاند، ده‌ستیان كردووه به‌ڕاوه‌دوونانى شانه نوستووه‌كانى داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا.

هاشم ئه‌لهاشمى، پسپۆڕێكى عێراقى و شاره‌زا له كاروبارى گروپه تیرۆیستیه‌كانى به میدیاكانى وتووە، بیابانه‌كانى ڕۆژئاوا كه‌شوهه‌وایه‌كى له‌بارى بۆ داعش ڕه‌خساندووه بۆ ئه‌وه‌ى دوباره خۆى ڕێكبخاته‌وه و ئه‌و ناوچه‌یه بووه به په‌ناگه‌یه‌ك بۆ چه‌كدار و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیى و چه‌كدارانى داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌شوهه‌وا سه‌خته‌شدا ڕاهاتوون و له‌ڕێگه‌ى بانده‌كانى قاچاخیشه‌وه كه‌ره‌سته‌یان پێده‌گات، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش په‌ناگه‌یه‌كى گونجاوه بۆ چه‌کداركردنى ئه‌وانه‌ى كه له حكومه‌ت یاخى ده‌بن و خێرا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ڕاده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ویست پۆینت كه په‌یمانگایه‌كى ئه‌كادیمى سه‌ربازیی ئه‌مریكییه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى تیرۆر له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌كردووه، پاشه‌كشه‌كردنى چه‌كدارانى داعش بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ستراتیژیه‌تێكى پلان بۆ دارێژراوه و به مه‌به‌ستى دوباره خۆ ئاماده‌كردنه بۆ یاخیبونێكى گشتگیرتر.
.
ئه‌و په‌یمانگا ئه‌مریكیه كه ڕاپۆرته‌كه‌ى دواى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى داعش له ساڵى 2017 ئاماده كردووه باسى ئه‌وه‌ى كردووه داعش ناوچه بیابانه‌كانى ڕۆژئاواى عێراق ده‌كاته پشتێنه‌یه‌ك بۆ كاتى تێشكاندنى ستراتیژیه‌كانى به‌كارى ده‌هێنیت ئه‌مه‌ش وه‌كو چۆن له‌ساڵانى نێوان 2010 بۆ 2014 پشتى پێبه‌ستبوو وه‌كو ئاماده‌سازییه‌ك بۆ كۆنترۆڵكردنى موسڵ سودى لێ بینى.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌كدارانى داعش بیبابانه‌كانى ناوچه‌ى جه‌زیره كه ده‌كه‌وێته سنورى نێوان ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا كردبوویه ناوه‌ندێك بۆ ئه‌نجامدانى هێرشه‌كانى به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى شاره‌كانى تر‌ى عێراق .
پسپۆڕه عێراقیه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دووباره ده‌كاته‌وه و ده‌ڵیت، "ناوچه بیابانه‌كان له ساڵانى نێوان 2010 و 2014 جوگرافیایه‌كى له‌باربوو بۆ داعش."
.
سوریا؛ كورد له‌مه‌ترسیدایه
.
دواى كۆتایهاتنى شه‌ڕ له خۆرهه‌ڵاتى سوریا و كۆنترۆڵكردنى شارى باغۆز له مانگى مارسى ساڵى 2019، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قۆناغێكى تر‌ى شه‌ڕى داعشیان ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به‌ڕاوه‌دوونانی شانه نوستووه‌كانیان به هاوكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى.
به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى ئاژانسى فرانس پرێسیش، شانه نوستووه‌كانى داعش له چۆڵه‌وانیه‌كانى سوریادا بڵاوبونه‌وه‌ته‌وه تا ده‌گاته نزیك شارى حه‌مس له خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه تا نزیك سنوره‌كانى عێراق و بیابانه‌كانى ڕۆژئاوا.

له ماوه‌كانى ڕابردوشدا چه‌كدارانى داعش چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆر و نانه‌وه‌ى كه‌مین و ته‌قینه‌وه‌یان له سوریادا ئه‌نجامدا به‌تایبه‌تى له شارى قه‌حتانیه كه ده‌كه‌وێته باكورى خۆرهه‌ڵاته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى فرانس پرێس، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له‌سوریا له‌دواى ته‌واوبونى پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌و ناوچانه بووە له‌كاتێكدا به‌پێچه‌وانه‌وه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات داواى هاریكارى زیاتریان له ئه‌مریكا ده‌كرد بۆ ڕێگه‌گرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش .
.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكیه‌كانى داعش هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا به به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌كانى هێرشكردن بۆ سه‌ر چه‌كدارانى كوردى ڕۆژئاوا له باكورى سوریا ئه‌وه‌ش ده‌چێته به‌رژوه‌ندى داعشه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێزه‌كانى سوریا دیموكرات هه‌زاران چه‌كدارى توندڕه‌وى داعشیان به‌دیلگرتووه و هۆشدارى ئه‌وه‌شانداوه گه‌ر بێت‌و توركیا هێرش بكات تواناى پاسه‌وانێتى كردنى ئه‌و زیندانیانه‌یان نیه.
.
هۆشدارى ئه‌وه‌ش دراوه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكیه‌كانى داعش له سوریا و عێراقدا له كاتێكدایه ئه‌و ڕێكخراوه 14 بۆ 18 هه‌زار چه‌كدار و ئه‌ندامى نوستووى له‌و دوو وڵاته‌دا هه‌یه و گه‌ر بێت‌و دوباره كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه له قازانجى بچه‌رخێ جارێكى تر سود له‌و چه‌كدارانه‌ى وه‌رده‌گرێت.