گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان بەدوای میکانیزمێکدا دەگەڕێت بۆ پڕکردنەوەی 60 پۆست

2019.03.15 - 21:46
گۆڕان بەدوای میکانیزمێکدا دەگەڕێت بۆ پڕکردنەوەی 60 پۆست

 

 

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

بۆ تاوتوێکردن و دانانی میکانیزمێک بۆ دیارییکردنی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەو پۆستانەی لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەریدەگرێت، سبەینێ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، سبەینێ کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی جڤاتی گشتی بە ئامادەبوونی ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەکە كۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەکەی سبەینێی جڤاتی گشتی گۆڕان بۆ دانانی میكانیزمێکە بۆ دیاریكردنی ئەو كەسانەی كە سیڤیان پێشكەشكردوە بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.

کوێستان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە جڤاتی گشتی ئەو میكانزمە گەڵاڵە دەکەن و بەرزی دەکەنەوە بۆ جڤاتی نیشتمانی بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەربدەن.

 

پشکی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان 60 پۆستە، لەنێویاندا وەزیر، وەکیل وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی، بۆ ئەو مەبەستەش 500 کەس سیڤییان پێشكەش کردووە.