گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکانی؟

هۆشداری لە وشکبوونی تەواوەتی دەریاچەی ورمێ کە گەورەترین بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2022.09.06 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە وشکبوونی تەواوەتی دەریاچەی ورمێ کە گەورەترین بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ناس کورد-

بەرپرسێکی ئێرانی هۆشداریدا لە وشکبوونی تەواوەتی دەریاچەی ورمێ کە بە گەورەترین دەریاچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرا، ئەوەش بەهۆی پشتگوێخستنی مرۆڤ و گۆڕانی کەشوهەواوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارەزوو ئەشرەفی زادە، بەرپرسی بەشی تاڵاوەکان لە وەزارەتی ژینگەی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە (6ی ئەیلولی 2022) بە ئاژانسی هەواڵیی ئیرنای ڕاگەیاند کە "تا ئەو کاتەی پشکی ئاو تەواو بەرنەدرێتەوە بۆی و پلانەکان لە شوێنی خۆیدا بە تەواوی جێبەجێ نەکرێت، هیچ ئومێدێک بۆ بوژانەوەی دەریاچەکە نامێنێتەوە."

 

دەریاچەی ورمێ گەورەترین دەریاچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوو، کەوتووەتە نێوان دوو پارێزگای ورمێ و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران. ئەم دەریاچەیە دووەمین دەریاچەی سوێری جیھانە و ئەوەندە سوێرە کە ھیچ ماسییەک تێیدا ناژی. ئەوپەڕی قووڵایییەکەی 15 مەترە.

 

ئارەزوو ئەشرەفی زادە وتیشی، "بەپێی یاسا، پێویستە وەزارەتی وزە بڕی ئاوی پێویست بۆ دەریاچەی ورمێ دابین بکات" و ئاماژەی بەوەدا کە "دەریاچەکە بە چەند هۆکارێک، لەوان دابەزینی ئاستی بارانبارین پشکی ئاوی کەمیکردووە."

بحيرة أرومية - ويكيبيديا

ناوبراو داوای کرد دروستکردنی بەنداوی نوێ ڕابگیرێت و ڕێوشوێنی "ڕاگرتنی چالاکی کشتوکاڵی" بگرێتەبەر ئەگەر دەیانەوێت دەریاچەکە ببوژێننەوە.

 

ئاستی دەریاچەی ورمێ لە ساڵی 1996ـەوە دەستی بە دابەزین کردووە، دوای ئەوەی بە یەکێک لە گەورەترین دەریاژە سوێرەکان لە جیهاندا هەژمار کرا.

 

وشکبوونی دەریاچەکە یەکێک بوو لە گەورەترین کارەساتە ژینگەییەکانی ناوچەکە بەهۆی پشتگوێخستنی مرۆڤی و گۆڕانی کەشوهەواوە.

مساعٍ لإنقاذ بحيرة أرومية في إيران - الشرق الأوسط وشمال أفريقيا

ئاوی 13 ڕووبار دەڕژێتە ناو دەریاچەکە، کە تاڵاوێکی گرنگی نێودەوڵەتییە بەپێی ڕێککەوتننامەی ڕامسار سەبارەت بە تاڵاوەکان کە لە ساڵی 1971 لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا واژۆ کراوە.

 

کۆی ڕووبەری دەریاچەکە زۆر دەگۆڕێت بەپێی ئاستی بارانبارین و هەڵمبوونی ئاو.

 

me_ga.php?id=5562