گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی ڕووداوەکە

کوردستان؛ ئەو پیاوەی هەوڵی دا دەستدرێژی بکاتەسەر ژنێک دەستگیرکرا

2022.09.06 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
کوردستان؛ ئەو پیاوەی هەوڵی دا دەستدرێژی بکاتەسەر ژنێک دەستگیرکرا

ناس کورد-

هەوڵدان بۆ ەستدرێژی بۆسەر ژنێکی لەلایەن پیاوێکەوە لەشاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت دوای ئوەی ژنەکە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بۆ ڕزگارکردنی خۆی لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکەوەی خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئەوەی پیاوێک هەوڵی داوە دەستدرژێژی بکاتەسەر ژنێک، ژنەکە لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکەوە خۆی فڕێداوەتەخوارەوە. 

 

زاهید کەریمی، داواکاری گشتیی مەریوان (سێشەممە 6-9-2022) ڕایگەیاند، "دوای دوو کاتژمێر لە ڕووداوەکە ئەو کەسەی هەوڵی دەستدرێژیکردنی بۆ سەر ئەو ژنە داوە، لەلایەن پۆلیسی مەریوانەوە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت." 

 

هاوکات ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باس لە گیان لەدەستدانی ژنەکە دەکەن و دەڵێت، "ئێستا ژنەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە لەژێر چاوێریی پزیشکیدایە و چارەسەر وەردەگرێت." 

 

بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە  کاردانەوەی گەورەی لە مەریوان لێکەوتەوە و ژنانی شارەکە چوونە بەردەم دادگای ئەو شارە و دژی نەبوونی ئاسایش بۆ ژنان گردبوونەوە. 

 

گردبوونەوەی ژمارەیەک لە ژنانی مەریوان دژی دەستدرێژی بۆسەر ژنان

 

سەبارەت بە پیاوە دەستدرێژکارەکە، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، " کارمەندی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانە و بە جۆرێک فشاری خستووەتە سەر ژنەکە تا وای لێکردووە هەوڵی خۆکوشتن بدات." 

 

لە بەرامبەردا داواکاری گشتیی مەریوان بەبێ ئەوەی باس لە کار و پیشە و ناسنامەی دەستدرێژکارەکە بکات، ڕایگەیاندووە، "ئەو کەسە ئاژاوەگێڕ و بێ ڕەوشتە و لە زووترین کاتدا سزا دەدرێت."