گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’کەسێک بووەتەهۆی تەڵاقدانی 10 ژن’’.. ناوخۆ: هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی زیادی کردووە

2022.09.06 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
’’کەسێک بووەتەهۆی تەڵاقدانی 10 ژن’’.. ناوخۆ: هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی زیادی کردووە

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق زیادبوونی تاوانەکانی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی دژی کچان و ژنان ڕاگەیاند و نمونە بە حاڵەتێک دەهێنێتەوە کە کەسێک بووەتەهۆی تەڵاقدانی 10 ژن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالد موحەننا، وتەبێژی وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (6ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "پرسی هەراسانکردن و تاوانی ئەلیکترۆنی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەویش لەڕێگەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پێشێلکاری و فریودانی ژنان، هاندان، فرۆشتنی قاچاخ، دزی، هاککردنی هەژمارەکان، نەک تەنها لە شارەکان، بەڵکو ناوچە گوندنشینەکانیشی گرتووەتەوە."

 

جەختیشی لەوە کردەوە، "بەرزبوونەوەی دیاردەی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی هەڕەشە لە کۆمەڵگەی عێراق دەکات، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی ڕاسپاردووە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی کۆمەڵگە".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "تاوانی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی بووەتە هۆی کوشتن و خۆکوشتنی چەندین ژن و کچ، هەروەها لە یەکێک لە حاڵەتەکاندا، کەسێک بووەتەهۆی جیابوونەوەی 10 ژن، بۆیە ئەم جۆرە تاوانانە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر کۆمەڵگەی عێراقی هەیە".

 

موحەننا باسی لەوەشکرد کە "وەزارەتی ناوخۆ جدییە لە بەدواداچوون بۆ تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، هەرچەندە تا ئێستا یاساکە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند نەکراوە، بەڵام ڕێنمایی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە دەرکراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بابەتانەدا".

 

ئاماژەی بەوەدا کە "زۆرێک لەتۆمەتبارەکان تا 14 ساڵ زیندانی کراون."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "چەند هۆکارێک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەکاریدەهێنرێت، یەکێک لەوانە شێوازی پۆلیسی کۆمەڵایەتییە بۆ وەرگرتنی هەواڵ تەنها لەڕێگەی تەلەفۆنەوە، هێشتنەوەی زانیارییەکان و پەیوەندییەکە بە نهێنی، بەدواداچوون بۆ بابەتەکە و کۆتایی پێهێنانی"، جەختیشی لەوەکردەوە کە "زیاتر لە 95%ی ئەو کەیسانەی کە لەلایەن پۆلیسی کۆمەڵگەوە پەسەندکراون، سنوورێکی ڕیشەیی بۆ دانراوە."

 

وەزارەتی ناوخۆی داوا لە هاوڵاتیان دەکات "هاوکاری وەزارەت بکەن و هەر حاڵەتێک کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە سەبارەت بە تاوانی ئەلیکترۆنی، دەزگاکان ئاگادار بکەنەوە".