گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

ئابی ڕابردوو گەرمترین مانگی ئاب بووە لە 16 ساڵی ڕابردوودا

2022.09.06 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئابی ڕابردوو گەرمترین مانگی ئاب بووە لە 16 ساڵی ڕابردوودا

ناس کورد-

مانگی ئابی ڕابردوو گەرمترین مانگی ئاب بووە لە 16 ساڵی ڕابردوو لە تەواوی ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە داتاکانی (NCEP CFSR/CFSV2) دەڵێت، "سەرەرای ئەوەی مانگی تەموزی ھاوینی ئەمساڵ تێکرای پلەی گەرمی نزمتربوو بەراورد بە مانگی تەموزی دوو ساڵی ڕابردوو، بەڵام بەھۆی بەردەوامی ئەو گۆرانکاریەی لە دیاردە کەشییەکاندا ڕووئەدات، مانگی ئابی ڕابردوو گەرمترین مانگی ھاوینی ئەمساڵمان بوو لە تەواوی ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا.

 

دەشڵێت، "بەراورد بە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو (2021) کە ھاوینێکی زۆر گەرمبوو لە ناوچەکەدا پلەکانی گەرما بەرزتر بووە، تێکرای پلەی گەرمی مانگی ئابی ئەمساڵ بەرزتربووە بەڕاورد بە مانگەکانی ئاب لە 16 ساڵی ڕابردوودا بە گوێرەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان."

 

ئاراس جەبار دەشڵێت، "بۆ بە بیرھێنانەوە لە مانگی ڕابردوودا پێشبینی ئەوەمان کردبوو کە مانگی ئاب لە مانگی تەمموز گەرمتر دەبێت و مانگی ئەیلول کە ئێستا لەناویداین فێنکتر ئەبێت لەچاو ساڵانی ڕابردوودا و چەند جارێک کاریگەری بارستەھەوا فێنکەکان لەسەر ناوچەکانمان کاریگەری دەبێت کە ئێستا لەنێو قۆناغی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماداین و ھەفتەکانی داھاتووش ئەگەری ھاتنی ھەوای فێنک و ساردتر ھەیە کە ئەمەش دەبێتەھۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکەدا".