ناس کورد-
بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دا لە دروستبوونی قەیرانی غازی ماڵان لە زستاندا و دەشڵیت، چەندین دۆسییە هەن کە غازی حکومی بە نرخی بازرگانی فرۆشراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 6-9-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "كێشه‌ی غاز ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا له‌دابینكردنی غازدا بەشێوەیەک ڕێککەوتن کراوە کە هه‌زار تۆن غازی ماڵان LPG دابین ده‌كرا، 700 تهۆنی به‌حكومی دەدرا بە خەڵک و 300 تۆنیشی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له‌گه‌ڵ (دانه‌غاز) دا ڕێككه‌وتنی كرد گرێبه‌ستی كردووه ئه‌وا ده‌توانێت به بازرگانی بیفرۆشێته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه بۆ نموونه بۆ سلێمانی 250 تۆن غازیان دابین كردووه، بەڵام سلێمانی پێویستی به‌نزیكه‌ی 450 ته‌ن غاز هه‌یه، پارێزگای هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه پێداویستیه‌كانیان دابین ناكرێت، کێشەی دووه‌م، له كاتی دابینكردنی غازی حكومیدا هیچ چاودێرییه‌ک نییه هه‌م له‌سه‌ر كۆمپانیا هه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه غاز دابه‌شده‌كه‌ن یان ئه‌و كارگه‌ی غازانه دواتریش دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا."
وتیشی، "جگە لەوەی ئەو بڕەی بۆ هاووڵاتیان دابین کراوە ڕێژەکەی کەمە، سەرەڕای ئەوە چەند دۆسیە و بەڵگەیەکیشمان لایە کە بەشی هاووڵاتیان بە نرخی بازرگانی فرۆشراوە و نەگەیشتووەتە دەست هاووڵاتیان، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەو دۆسییانەدا دەکرێت. "
بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشکرد، " ئێستا ترسه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و 300 تۆنەی بە بازرگانی دەفرۆشرێت زیاد بكرێت بۆ 500 تۆن و پشکی هاووڵاتیان كه‌مبكرێته‌وه کە ئەوە قەیرانەکە قوڵتر دەکاتەوە، بۆیە ده‌بێت ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی ببرێته ده‌ره‌وه پێویست ده‌كات ئه‌وه‌ی كه به بازرگانی ده‌درێت به كۆمپانیا له ناوشاردا به بازرگانی بفرۆشرێته‌وه ئه‌وكاته هیچ كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست نابێت و ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر ببێت. "