گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێکی دەرکرد و هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2022.09.06 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێکی دەرکرد و هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

 

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ  کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە بڕیارێکی دەرکرد و دەڵێت، پێویستە ئەو کەسەی دێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی ئەو مامەڵەیەی جێبەجێی دەکات بەناوی خۆیەوە بێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (سێشەممە 6-9-2022) ڕایگەیاند،" "ئاگاداری هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلیمانی پێویستە ئەو کەسەی دێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی ئەو مامەڵەیەی جێبەجێی دەکات بەناوی خۆیەوە بێت، وەکالەت یان ڕێگەپێدانی کۆمپانیاکانی پێبێت بە پێچەوانەوە هەر کەسێک مامەڵەکە بەناوی خۆیەوە نەبێت نە ڕێگەی پێدەدرێت بێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی و نە لە سیستەمی ئەلیکترۆنی سەرەگرتن ناوی جێگیر دەکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناو بەڕێوەبەرایەتییە و هەروەها لە پێناو دەستەبەرکردنی کەشێکی ئارامترە بۆ ئەو هاولاتییانەی مامەڵەیان هەیە لە بەڕێوەبەرایەتیمان."