کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان لە هەرێمی کوردستان گەرم دەبێت و پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند کە بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 و سلێمانی و دھۆك 43 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت. لەبارەى کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، کەشناسی پێشبینی دەکات کە ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانى گەرماش زیاتر بەرز دەبێتەوە.