گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێک لەبارەی خەرجکردنی مووچەی شەش مانگی توێژێک دەردەچێت

2022.09.06 - 11:42
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لەبارەی خەرجکردنی مووچەی شەش مانگی توێژێک دەردەچێت

ناس کورد- 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ، ئەو كارمەندانەی كۆتایی بە راژەكانیان هاتووە، یان دەست لە كاردەكێشنەوە، پارەی مۆڵەتی كۆكراوەیان کە مووچەی شەش مانگە، راگیراوە و بۆیان خەرج ناكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس کراوە، تیادا هاتووە، "ئەو كارمەندانەی دەست لە كاردەكێشنەوە یان كۆتایی بە راژەكانیان هاتووە، پارەی مۆڵەتی كۆكراوەیان بۆ خەرج ناكرێت، چونكە ئێستا ڕاگیراوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی دارایی نووسراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە، بۆیە تاوەكو رەزامەندیی نەدرێت، ئەو پارەیە خەرج ناكرێت.

 

پارەی مۆڵەتی كۆكراوە بۆ ئەو كەسانە کە پێشتر دابەش دەکرا، دەكاتە شەش مانگ مووچەی بنەڕەتییان، واتە ئەگەر كەسێك مووچەی بنەڕەتیی 500 هەزار دینار بێت، ئەوە دەكاتە سێ ملیۆن دینار.