ناس کورد-
بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێنی داوە بۆ ئەمساڵ هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێبدەن، دەشڵێت، بەڵام ترسیان لەوە هەیە کە بەڵێنەکە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 6-9-2022) بە دەنگی ئەمەریکای وت، "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێنییان داوە بۆ ئەمساڵ پلانی دابەشکردنی نەوتی سپییان بەسەر ماڵان‌دا هەیە بە شێوازێکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەکاندا، بەڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه وه‌كو چۆن ساڵه‌كانی ڕابردووش به‌ڵێنیان دا و نه‌یانبرده‌سه‌ر ئه‌مساڵیش هەر به‌و جۆرە بێت."
ئەگەر هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێبدرێت، ئەوا دەبێت حکومەت 258 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابین بکات، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوو دەوروبەری 50 ملیۆن لیتر دابەش کراوە و بەشێکی زۆری هاووڵاتیان نەوتیان پێنەدراوە.
بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، "پێویستە حكومه‌ت پابه‌ندبكرێت به‌وه‌ی كه ئه‌و 258 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی دابین بكات، ئێستا پاڵاوگه‌ی لاناز كراوه‌ته‌وه كه ده‌توانرێت پێداویستیه‌كانی ناوخۆی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دابین بكات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی بۆ دابین بكات. "
سەرکۆ گەڵاڵی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەرچی حکومەتی عێراق بەرمیلێک نەوت بە 35 هەزار دینار بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات، بەڵام پێشبینی دەکەم حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 50 هه‌زار دینار زیاتر ده‌خاته‌سه‌ری و نزیک ده‌بێته‌وه له 90 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت، چونكه ساڵی پار به‌هه‌مان شێوه وایانكرد له‌حكومه‌تی عێراقیان وه‌رده‌گرت و پاره‌ی كرێی و گواستنه‌وه‌كانیشیان ده‌خسته‌سه‌ر هاووڵاتیان، ئەمساڵیش بەهەمانشێوە دەبێت."
جەختیشیکردووەتەوە، " ته‌نها ڕێگه‌چاره ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه‌ی كه پێویسته له‌نه‌وتی خاو دابین بكات بۆ پاڵاوگه ناوخۆییه‌كان هه‌م بۆ پاڵاوگه‌ی قه‌یوان هه‌م پاڵاوگه‌ی لاناز و پاڵاوگه‌ی كار كه هه‌ریه‌كێك له‌م پاڵاوگانه ده‌توانن پێداویستیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن."
دەربارەی هۆکاری گرانی نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکۆ گەڵاڵی دەڵێت، " له‌به‌رئه‌وه‌ی بازرگانه چاوچنۆكه‌كانی بواری نه‌وت ئه‌وانه‌ی بازرگانی گه‌وره ده‌كه‌ن ئه‌وانه ناهێڵن به‌وشێوازه نرخه‌كه‌ی دابه‌زێت ده‌یانه‌وێت به بازرگانی بیفرۆشنه‌وه به‌هانه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه نرخی نه‌وت به‌رزه له‌جیهاندا، به‌ڵام ئه‌وكاته‌شی نه‌وت به 30 دۆلار بوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر نه‌یتوانی نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، بازرگانه‌كان هه‌موو كاتێک بازاڕیان قۆرخكردووه ئه‌و بازرگانانه‌ش کە بازاڕایان قۆرخکردوە یاری بە نرخەوە دەکەن کۆمپانیا حیزبیە زەبەلاحەکانیان لە پشتیانەوەن بۆیە قۆرخکاریەکە باڵایه و پێویست ده‌كات وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ته‌داخول بكات وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، به‌بڕوای ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێكارانه بگیرێته‌به‌ر نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت. "