ناس کورد-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حەوت پۆستى لە (زانکۆى چەرموو) بۆ جارى یەکەم ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆستەکان:
1. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
2. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی
3. یاریدەدەری سەرۆکی زاکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران
4. ڕاگرى کۆلێژی زانستە پزیشکی و کردارییەکان
5. ڕاگرى کۆلێژی پەروەردە و زمان
6. ڕاگرى کۆلێژی کار
7. ڕاگرى سێنتەرى چەرموو بۆ توێژینەوەو ڕاهێنان و ڕاوێژکارى
مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن (سى ڤى یەکەى)، (پوختەى ڕاژەکەى)، (یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى) و (لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان)، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى 12ی ئەیلولی 2022، ڕۆژى دووشەمە لەم بەستەرە (https://forms.gle/uhNHMEuKuCoGtyi57 ) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.