گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕاپۆرتێک؛ هێزەکان پڕچەک کراون و دۆخی عێراق ئەگەری تەقینەوەی هەیە

2022.09.05 - 16:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک؛ هێزەکان پڕچەک کراون و دۆخی عێراق ئەگەری تەقینەوەی هەیە

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەهاری لوبنانی، لایەنە شیعەکانی عێراق سەرقاڵی پڕچەک کردنی لایەنگرەکانیاندان و دەشڵێت، دۆخی عێراق لە هەر ساتێکدا ئەگەری تەقینەوەی هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتێك كە نووسەری شیعەی بەحرەینی، حەسەن مستەفا لە نەهاری لوبنانی بڵاوی كردووەتەوە (دووشەممە 5-9-2022) پرۆسەیەکی بەرفراوانی کۆکردنەوە و پڕچەک کردنی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لەلایەک و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگیش لەلایەکی دیکەوە دەستیپێکردووە.  

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکانی وەک عەسائیبی ئەهلی حەق، کەتیبەکانی حیزبوڵڵای نوجەبا، کەتیبەکانی ئیمام عەلی و گروپە چەکدارەکانی دیکەی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی لە سکی "سوپای مەهدی"ی سەربە موقتەدا سەدر لەدایک بوون کە دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ "سەرایا سەلام". 

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، "تەنانەت چارەسەری سیاسیی تەقلیدیش سودی نابێت، چونکە هەر گروپێک ئەگەر حوکم بگرێتەدەست لەجێگەی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش، هەوڵی سڕینەوەی ئەوی دیکە دەدات و دەستوور دەقۆزێتەوە بۆ لاوازکردن و نەهێشتنیان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە پشت بەستن بە هەموو ئەوانە، دۆخی عێراق لە هەر ساتێکدا ئەگەری تەقینەوەی هەیە کە ئەگەر ڕووبدات زیانەکانی تەنها لە ناوخۆی عێراقدا نابن، بەڵکو ئەو شەڕە شیعییە لەسەر دەسەڵات کاردانەوەی نەرێنی لەسەر دراوسێکانی عێراقیش دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " کاتێک دەسەڵاتی دەوڵەت لاواز دەبێت و دەگۆڕێت بۆ سەکۆیەک بۆ ڕاهێنانی میلیشیا و شانە چەکدارەکان، بەقاچاخبردنی چەک و ماددە هۆشبەرەکان و فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەمانە دژی ئامانجە گرنگەکانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبن."