ناس کورد-
لیز ترەس، بە فەرمی بووە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا کە بەڵێنی داوە بەڕووی کۆچبەرانی نایاساییدا بوەستێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیز ترەس کە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بوو بە بەدەستهێنانی 81 هەزار دەنگ بووە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و بەوەش دەبێتە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا.
لیز ترەسی تەمەن 47 ساڵان بەڵێنی داوە، تێچووی ژیان و باجی سەر خەڵک کەم بکاتەوە، هەروەها بە رووی کۆچبەرانی نایاساییدا بوەستێتەوە و بیاننێرێت بۆ ڕواندا و چەند وڵاتێکی دیکە.