گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی دوورخستنەوەی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

2022.09.05 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی دوورخستنەوەی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕەتیکردەوە، کورسییەکەی لە پەرلەمانی عێراق لە بەرژەوەندی کاندیدێکی پارتی لەدەستدابێت و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 5-9-2022، لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە کە گوایە دادگاى فیدڕاڵى بڕیاریداوە لە بازنەى سێى پارێزگاى هەولێر کورسی پەرلەمانتارى لە هەرێم کەمال ئاغا، پەرلەمانتارى یەکێتى وەربگرێتەوە و لە جێگاى ئەو لەیلا ئەکرەم کاندیدى پارتى شوێنەکەى بگریتەوە.

 

لەوبارەیەوە، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە "ناس کورد"ی وت، "ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و لە 4-7-2022، بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دراوە و کورسییەکە لە بەرژەوەندی من یەکلایی کراوەتەوە. 

 

بەپێى ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق، لەیلا ئەکرەم، کاندیدى پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەى سێى پارێزگاى هەولێر، هەشت هەزار و 517 دەنگی بەدەستهێنا و توانی سەرکەوێت بۆ پەرلەمانی عێراق، بەڵام دوای پێداچونەوە بە تانەکان، هەرێم کەمال ئاغا هەشت هەزار و 920 دەنگی هێنا و شوێنی کاندیدەکەى پارتى گرتەوە.