ناس کورد-
سەعدى پیرە ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، پێکەوە کارکردنى پارتى و یەکێتى وەک هاوسەرگیرییەکە کە جیابوونەوەى تێدا نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەعدى پیرە (5-9-2022) بە رۆژنامەنوسانى وت "دەمێکە ململانێمان هەیە لەگەڵ پارتى، جار وایە دەڕوات تا بێتاقەت دەبین، دواتر دەڵێن با بچینەوە دەورى مێزێکى خڕ و بەیەکەوە دابیشین چونکە هیچ بەدیلێکى تر نییە غەیرى رێککەوتن".
وتیشى "پێکەوە کارکردنى پارتى و یەکێتى وەکو زەواجى کاسۆلیکییە و تەڵاقى تێدا نییە و ئیدارەى هەرێم نە بەبێ پارتى دەکرێت نەک بەبێ یەکێتى، زۆر کەس خۆى تاقیکردەوە و وادەرنەچووە".
سەعدى پیرە دەڵێت "باش نییە کات بە فیڕۆ بدەین پێویستە ڕێکبکەوین و کێشەکان چارەسەر بکەین".