گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە داواى گرەنتى دەکات

2022.09.05 - 12:26
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە داواى گرەنتى دەکات

ناس کورد-

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پێویستە لایەنەکان گرەنتى ئەوە بدەن کە ئەنجامەکانى هەڵبژاردن قبوڵ دەکەن، لەئەگەرى ڕێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنى پێشوەختە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان سەبری (5-9-2022) بەپێگەى فەرمى حزبەکەى وت "ئێستا دۆخە ئاڵۆزەکە کۆتایی پێھاتووە و پارتی بەردەوام جەخت لەسەر دانوستان دەکاتەوە و ھەموو لایەنەکانیش لەگەڵ ئەوەن کە دانوستان کێشەکان چارەسەر دەکات نەک شەڕ".

 

وتیشى "سەرۆکی پەرلەمان دەستپێشخەریەکی ھەبوو کە  پێویستە لە دیالۆگی نیشتیمانی باسی چەند خاڵێک بکرێت کە ھەڵوەشاندنه‌وه‌ی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێکە لەوانەی پێویستە رێککەوتنی لەسەر بکرێت، ھاوکات ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بێت و پێویستە رێککەوتن ھەبێت".

 

ڤیان سەبرى دەشڵێت "ئەگەر ھەموو لایەنەکان لەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە رێککەون پێویستە رێککەوتنێک ھەبێت و زەمانەتێکیش ھەبێت کە ئەنجامەکان قبووڵ بکەن، چونکە ناکرێت ئەنجامەکان قبووڵ نەکرێت و ھەڵەکانیش دووبارە نەکرێتەوە".

 

جەختیشیکردەوە، ئێستا خۆپێشاندەران لەناو پەرلەمان نەماون و ئەگەری ھەیە ئاڵۆزی دروست بێتەوە لە ھەرکاتێکدا، بۆیە پێویستە ناوماڵی شیعە رێککەون بەپێی دەستوور و تەنانەت ئەگەر ھەڵبژاردنی پێشوەختەش بکرێت پێویستە بەرێککەوتنی ھەموو لایەنەکان بێت .