ناس کورد
بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە کە ژمارەیەک سەربازی تێدا بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، رۆژی 4-9-2022 فڕۆکەیەکی سەربازییان لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە قوربانیانی ڕووداوەکە بکات، ئاماژەی بەوەکردووە، حەوت سەربازی تورکیا لەناو فڕۆکەکە رزگار کراون و سەربازێکیش بێسەروشوێنە.
هاوکات هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاندووە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دوو فڕۆکەی سەربازیی تورکیایان تێکشکاندووە.