گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرکردایەتییەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی زەنگی قۆناغێکی نوێی لێدا

2022.09.05 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی زەنگی قۆناغێکی نوێی لێدا

ناس کورد- 

لە نوسینێکدا، شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی و نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی ئەو حزبە پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کرد کە لە یەکێتی نیگەرانن و ڕایگەیاند، خۆیان بۆ قۆناغێكی دیکە ئامادە بكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی شادمان مەلا حەسەن: 

 

یەكێتیی نیشتمانی كوردستان

 

یەكێتیی لە ئێستادا لە ئاستەنگ و ئالەنگاریەكی گەورەی رێكخراوەیی وحوكمڕانی و مێژوویدایە، چونكە سەد لەسەد پێچەوانەی بنەما سەرەكیەكانی خۆیەتی كە لەسەری دامەزراوە. ئەوانیش حزبی بنەمالە نابێت، باوەڕی بە ئازادی و فرە مینبەری هەیە، حزبێكی چەپ و دیموكراتە، ئەم چەند خالە و چەندین دروشم و ئامانجی تر لە رابردوودا وایكرد بەدەیان هەزار كەس لەم رێگایەوە گیانی خۆی بكاتە قوربانی و بەسەدان هەزار كەس بەشداری كۆڕی خەبات بكات لە چوارچێوەی رێكخستنی رێكخراوەكانی ناو یەكێتیی . بۆ ئەوەی جەماوەر و كادیر و ئەندامانی یەكێتیی نێگەران نەبن و زیاتر لەم حزبە وەك بیر و باوەڕ دوور نەكەونەوە ,پێویستە ئارامی خۆیان بپارێزن و خۆیان رێك بخەن ,چونكە ئەوان خاوەنی یەكێتیی راستەقینەن .مەرج نیە لە داهاتوودا ناسنامەكە وەك خۆی ببێتە چوارچێوەی كۆكردنەوەیان، بەلام بیروباوەڕ و ئامانجەكانیان دەكرێ ببنە دروشم و رێبازی تێكۆشانیان لە وێستگەیەكی تری كاری رێكخراوەیی ,بۆیە ئەركی سەر شانی هەموو ئەوانەیە كە رۆژێك لە رۆژان تێكۆشاون لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ,خۆیان بۆ قۆناغێكی تر ئامادە بكەن ,بۆ ئەوەی بیر و باوەڕ و مێژووی یەكێتیی راستەقینە بەبەرزی بمێنتەوە و بخرێتەوە خزمەت كۆمەلانی خەڵكی كوردستان بۆ خزمەت كردنیان و رزگاركردنیان لە نادادی و گەندەلی و تەسك كردنەوەی نەفەسی ئازادی